ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكه‌ی ژووۆی بازرگانیی سنه گوتی، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی یه‌كه چالاكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پارێزگایه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی گیروگرفتی ماڵیاتی داخراون.
هوشه‌نگ سه‌داقه‌ت هۆكاری ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی بۆ بارودۆخی ركودو راوەستانی ئه‌م ٤ ساڵه‌ی ڕابردوو گه‌ڕانده‌وه‌و گوتی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌وڵه‌ت له وه‌ها دۆخێك‌دا بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵ ماڵیات له چالاكانی ئابووری وه‌رناگرێ له حاڵێكدا كه لە ئێران دەوڵەت نه‌ته‌نیا پشتیوانی له چالاكانی ئابووری ناكا، به‌ڵكوو بڕی وه‌رگرتنی ماڵیاتی له‌سه‌ر قورس‌تر كردوون.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه ئەگەر لەلایەک زۆربه‌ی یه‌كه چالاكه‌كانی ئه‌م پارێزگایه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی گیروگرفتی ماڵیاتی داخراون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له ترسی ئیداره‌ی ماڵیات توانای به‌ره‌وپێشچوون‌و چالاكیی زیاتریان نییه.