عه‌ده‌نان حه‌سه‌نپوور ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له زیندانی مه‌ریوان پاش تێپه‌ڕكردنی ٩ ساڵ زیندان، ئێستا له دوایین ساڵی تێپه‌ڕكردنی حوكمه‌كه‌ی دایه‌و چاوه‌ڕوانی ئازادبوونی ده‌كا.
به سەرنجدان بەوەی له ساڵی ٩٤ و به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی عەدنان حەسەن‌پوور بۆ ١٠ ساڵ گۆڕا ئه‌م ڕۆژنامەنووسە به‌ندكراوه پاش تێپه‌ڕكردنی ٩ ساڵ له حوكمه‌كه‌ی قه‌راره ٩ مانگی دیكه ئازاد بكرێ.
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامەنووس‌و چالاکی سیاسی ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌رو له ڕێكه‌وتی 22ی جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵدا به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا لە رێگای پێوەندی هەبوونی بە حیزبێکی کوردیی نەیاری کۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، دوایە له‌سه‌ر داواكاریی پارێزه‌ره‌كه‌ی و دووباره پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی له دیوانی باڵای ئێران حوكمه‌كه‌ی بۆ ٣١ ساڵ دابه‌زیو حوكمی ناوبراو پاش چه‌ندین جار تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ ١٠ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.
ناوبرا پێش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وتوونامه‌ی “ئاسۆ” بوو كه به دوو زمانی كوردی‌و فارسی بڵاو ده‌كرایه‌وه. ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه ساڵی ٨٤ به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی‌و شێواندنی ڕای گشتی داخرا.
شایانی باسە مه‌حكومكرانی عه‌ده‌نان حه‌سه‌نپوور ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ به تایبه‌ت ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور لێكه‌وته‌وه، لقی سۆئێدی ئه‌م ڕێكخراوه، خه‌ڵاتی ئازادیی ڕاگه‌یاندنی ساڵی ٢٠٠٧ی به عه‌دنان حه‌سه‌نپوور به‌خشی.