سێ کەس لە بەلووچستان بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی بەسیج لە شاری زاهیدان کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە تێرۆریستی و سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران، لە شاری زاهیدان لە بەلووچستان، تەقەیان لە سێ کەسی بەلووچ کردووە و دوو کەسیان بە ناوەکانی “عێرفان شەبەخش” و “سەعید ساسوولی” بە توندی برینداری بوون و بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوازراونەتەوە، هاوکات کەسێکی تر کە تاکوو ئێستە ناونیشانی ناڕوونە، بریندار بووە و لەلایەن هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە شوێنە نادیارەکانی ئەو هێزە سەرکوتکەرانە گوازراوەتەوە.
پاش ئەوەی کە ئەو دوو کەسە بە برینداری دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە، “سەعید ساسوولی” پاش کەمێک گیانی لەدەست داوە و “عێرفان شەبەخش”، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ؛ لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٦ کەس لە بەلووچستان بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران کوژران.