لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی رێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ماتۆڕسوارانی گەیاندنی خێرای “ئێسنەپ فوود” لەبەردەم بینای دەفتەری ئەو کۆمپانیایە لە تاران، پەیمانکارانی پڕۆژەی شارەوانیی مەشهەد لەبەردەم بینای ئۆستانداریی خوراسان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کاغەزی “پارس” لەبەردەم دەرگای فەرمانداریی شووش، کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی دامەزراوەی “کینگ مانی” لەبەردەم بینای ئەو دامەزراوەیە لە تاران بەڕێوە چوو.