پاش ماوەیەک بێدەنگیی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران، هاوکات لەگەڵ پاڕانەوە بۆ لابردنی گەمارۆکان لەسەر ئێران، بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە جارێکی تر هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەنەوە.
هەڕەشە بێبنەماکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی ئەمریکا پاش ماوەیەک بێدەنگی دیسان دەستی پێکردووەتەوە و ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش جارێکی تر هەڕەشەی لە ئەمریکا کردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەمریکا ئەمڕۆ لە شوێنێکەوە گورزی لێ دەدرێت کە هەرگیز بیری لێ نەکردووەتەوە.
لە هەمان ڕۆژ و هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی خامنەیی، “حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان”، وەزیری دەرەوەی ڕێژیم لە کۆبوونەوەی مەجلیسدا ڕایگەیاندووە: لەگەڵ ئەمریکا ڕاستەوخۆ دانوستان و وتووێژ ناکەین و تەنیا بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەوڵ دەدەین.