هەشتەمین دەوری وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، پاش چەند ڕۆژ ڕاوەستانی کاتی، لە کاتێکدا دەست پێدەکاتەوە کە زلهێزە جیهانییەکان نیگەرانییەکانی خۆیانیان سەبارەت بە کاتی کەم و قورستربوونی دانوستانەکان دەربڕێوە.
تیمی وتووێژی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ دڕێژەی وتووێژەکان گەڕاوەتەوە بۆ ڤییەن و لەم دەورەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای گارانتی زیاتر بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەمریکاوە دەکا و لەم بارەوە وتەبێژی دەوڵەتی ڕەئیسی دەڵێ: رێککەوتنێکی باشمان دەوێ کە گارانتی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکا.
هەر لەم پێوەندییەدا عەلی شەمخانی، بەرپرسی شۆرای باڵای ئاسایشی رێژیمی ئێران لە تؤڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە درێژەدانی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترامپ بەدژی ئێران، ناتوانێ لەگەڵ ئێراندا بگا بە ڕێککەوتن و دەبێ ئەمریکا واز لەو سیاسەتە بێنێ و ڕێگای وتووێژەکان خۆشتر بکا.
هاوکات زیاتر لە ٣٣ کەس لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوایان لە جۆ بایدێن کرد کە، ئەگەر بگەرێتەوە بۆ بەرجام، ئەو بڕیارە دەبێ بە دەنگێ ئەرێنی مەجلیسی سێنا بێ و هەر ڕێککەوتنێک لەو بارەوە بکرێ دەبێ وەکوو ئەنجومەنەکان ڕاپۆرتەکەی بدرێتەوە بە مەجلیسی سێنای ئەمریکا.