ئەرتەشی ئیسرائیل بە مووشەک چەندین بنکە و بارەگای تێرۆریستانی سپای قودس لە پێتەختی سووریەی کردە ئامانج.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل بە مووشەکی زەوی بە زەوی چەندین بارەگای تێرۆریستانی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دەمیشق پێتەختی وڵاتی سووریە کردە ئامانج و ئەو هێرشە چندین کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە هەر لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران و لە ئاکامدا بنکەکان خاپۆر بوونە و چەندین کوژراو و برینداریشی لێ کەوتووەتەوە.