دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە و دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز و سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “محەممەد سەلیمی” ٢٨ ساڵە خەڵکی سەقز و “خەبات دێهدار” چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی ناڕوون و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیم لە کوردستان بۆ ترساندن و تۆقاندن و بەرەوپێشبردنی سیاسەتە دژیگەلییەکانی دەستی داوەتە ڕەشبگیری خەڵک، کە بەشێک لەم هاووڵاتییانە بە دانانی بارمەتەی قورس و بەڵێنامە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و بەشێکیش هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.