هونەرمەندی ناوداری کورد و خەڵکی شاری سنە “حیکمەت نەوبەری”، ماڵاوایی لە ژیان و هونەر کرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هونەرمەندی ناوداری کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “حیکمەت نەوبەری” بە هۆکاری بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان و هونەر کرد.
هونەرمەند “حیکمەت نەوبەری”، لە گەڕەکی چوارباغی شاری سنە لەدایک بووە و لە ڕێگەی بنەماڵەی هونەرپەروەری عەندەلیبییەکان کە بنەماڵەی دایکیەتی هونەری ناسیوە و خزمەتێکی زۆر باش و بەرچاوی بە هونەر و بە تایبەت گۆرانیی کوردی کردووە.
شایانی باسە کە هونەرمەند “نەوبەری”، هاوڕێی نزیکی مامۆستا حەسەن زیرەک بووە و پێکەوە گەلێک کاری هونەرییان کردووە و لە ڕادیۆ کوردییەکان بڵاو بوونەتەوە.