دووربینەکانی گرتووخانەی قزلحەسار یەکێک لە گەورەترین گرتووخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە شاری کەرەج لەلایەن هاکێرەکانی “عەداڵەتی علی” هاک و بڵاو کرایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان گرووپی “عەداڵەتی علی” بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە دووربینەکانی گرتووخانەی قزلحەسار ڕایانگەیاند کە دووربینەکانی ئەم گرتووخانەیان هاک کردووە.
شایانی باسە کە ئەم گرووپە پێشوو دووربینەکانی گرتووخانەی “ئێڤین”یان هاک کردبوو.