تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران مێرمنداڵێکی کوردی کردە قوربانی.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ ڕێبەندانی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، مێرمنداڵێکی ٥ ساڵان بە ناوی “سوهەیل هاشمی” بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها دوو هاووڵاتیی تەمەن ٤٥ و ١١ ساڵان لە سنووری مێهران و قەسری شیرین لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بەهۆی تەقینەوەی مین، بوونە قوربانی کە تا ئێستا ناوەکانیان ڕوون نەبووەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە بەرپرسانی ڕێژیم هێشتا ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و بە تایبەت ئیلامیان لە مین خاوێن نەکردووەتەوە و ڕێگریش لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکەن کە ئەو کارە بکەن.