پاش بەردانەوەی ئاوی بەنداوی مەهاباد، گواستنەوەی ئاو لە چۆمهکانی تەتەهوو و جەغەتووڕا، بەرەبەرە گۆلی ورمێ بووژاوەتەوەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش لە فریای ئەم گۆلە كەوتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ههواڵ بە هاوكاریی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەوڵەتی ژاپۆن پرۆژەی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ ئیمزا كرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی ژاپۆن ٢ میلیۆن دۆلاری بۆ جێبەجێ كردنی ئەم پرۆژەیە تەرخان كردوە. ماوەیەك لەوە پێشیش نوێنەری دەوڵەتی ژاپۆن لە تاران ڕایگەیاند كە بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم پرۆژەیە بڕی ٤٣٦ میلیۆن “یێن” یان پێشكێش بە دەفتەری فائۆ لە تاران كردوە كە دەكاتە نزیكەی ٤ میلیۆن دۆلار.
لە لایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەری ستادی بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ باسی لە دانانی سەرمایەی ٧ میلیارد دۆلاریی دهوڵهتی حهسهن ڕوحانی بۆ بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ كردوە، هەرچەند تا ئێستا چەندین جار ئەم بەڵێنییانە لە لایەن ئەم ستادەوە دراوە، بەڵام هەروا لە چوارچێوەی قسەدا ماوەتەوەو دوایه بە تەواوی خۆیان پشتگوێیان خستوهو لهبیریان کردوه.