دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی “سەعید قادری” تەمەن ٣٠ ساڵ و “ڕامین قادری” تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتییە کە ئامۆزای یەکترن بە تۆمەتی ناڕوون دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.