وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لاچوونی هێندێک لە گەمارۆ ناوکییەکان لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکای بە بەشێکی بچووک لە لە ئاستی داواکارییەکانی ئێران دەزانێ و دەڵێ: ئەوە تەنیا خواستی ئەمریکایە.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی هێندێک لە گەمارۆ ناوکییەکان لەسەر ئێران، وتی: ئەو هەوڵانەی دەوڵەتی جۆ بایدێن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێندێک لە گەمارۆ ناوکییەکان “بێبایەخ”ن و هیچ جۆرە قازانجێکی بۆ ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە.
ناوبراو لە درێژەدا سەرەڕای وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە بواری لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵنەهێناوەتەوە، وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەواو نییە و دەبێ ئەمریکا هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و بەمجۆرە نیازی پاکی خۆی لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بە ئێمە بسەلمێنێ.