چالاکییەکانی لقی خوراسانی گرووپی تێرۆریستیی داعش، پاش ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئەو گرووپە لە ساڵی ٩٤ هەتاوی لە ناوچە سنوورییەکانی پاکستان دەستی پێکردووە و تا باکووری ئەفغانستان چالاکییەکانی فراوان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا خەڵاتیکی ١٠ میلیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسە دیاری کردووە کە زانیاری لەسەر “سناوڵا غەفاری” ناسراو بە شەهاب ئەلموهاجر، ڕێبەری لقی خوراسانی گرووپی داعش کە یەکێکە لە بکەرانی کردەوە تێرۆریستییەکەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لە فڕۆکەخانەی کابول.
جێگای ئاماژەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەنەوڵا غەفاری، ڕێبەری ئێستای لقی خوراسانی گرووپی تێرۆریستیی داعش کە ساڵی ٩٩ی هەتاوی وەکوو رێبەری ئەو گرووپە لە ئەفغانستان دیاریکراوە، خستۆتە لیستی ڕەشی کەس و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێک لە بەیاننامەکەیدا، سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە غەفاری بەرپرسی هەموو هێرشەکانی گرووپی داعشە لە ئەفغانستان و هەموو تێچووی ماڵی بۆ هێرشەکان ناوبراو دابینی دەکا، وتی: دیاریکردنی ئەم خەڵاتە بۆ دەسبەسەرکردن یان کوشتنی ناوبراو لە چوارچێوەی هەموو هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانی ئەمریکایە و گارانتییەکە بۆ ئەوەی کە جارێکی دیکە ئەفغانستان نەبێتە حەشارگەیەکی پارێزراو بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان.