پێشنوێژی ڕۆژانی هەینیی ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە دانپێدانانێکدا ڕایگەیاندووە کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پتر لە هەزار قوتابی لە شارستانی مەهاباد وازیان لە خوێندن هێناوە.
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، عەبدولسەلام ئیمامی، پێشنوێژی ڕۆژانی هەینیی ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە دانپێدانانێکدا ڕایگەیاند کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، پتر لە هەزار قوتابی لە شارستانی مەهاباد وازیان لە خوێندن هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە لە شارستانی مەهاباد ٤٨ هەزار قوتابی بوونی هەیە و لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و دوای تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا، خوێندن زیاتر بە شێوەی ئانڵاین بەڕێوە چووە؛ بەڵام بەهۆی نەداری و هەژاریی بەشێک لە بنەماڵەکان و نەبوونی ئیمکان و دەرفەتی دابینکردنی مۆبایلی زیرەک بۆ منداڵانیان، پتر لە هەزار قوتابی لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا لە شارستانی مەهاباد بە ناچاری و لە ڕووی هەژارییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە.