کتێبی “ڕێزمانی زمانی کوردیی پەهلەیی-پەهلەوی” لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام بڵاو کرایەوە.
لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کتێبی “ڕێزمانی زمانی کوردیی پەهلەیی-پەهلەوی” بەرهەمی “نامدار جابری” لەلایەن ئەنستیتۆی زانستی ئیلام، بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە یەکەمین بەرهەمە کە لەسەر شێوەزاری “کوردەلی” نووسراوە کە لە شار و گوندەکانی ناوچەکانی باشووری پارێزگای ئیلام بەکار دەهێنرێت و ئەو شێوەزارە لە سەدا هەشتا لە زاراوەی کوردیی کرمانجی سەروو بە تایبەتی لە هێندێک لە ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان دەچێت.
نووسەری بەرهەمەکە، نامدار جابری لە لێکۆڵەرانی ماندوویینەناسی دێهلوڕانە و ئەندامی ئەنستیتۆی زانستی ئیلامە.
شایانی باسە کە ئەم بەرهەمەی ئەنستیتۆی زانستی ئیلام کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوە، لەلایەن بڵاوگەی زایەڵەی مەریوان لە دووتۆی ٩٥ لاپەڕەدا چاپ کراوە.