دادستێنی دادگای خەڵکیی خەزەڵەوەر، ١٦٠ بەرپرسی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێرانی بە تاوان بەدژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ڕۆژنامەوانی “کوردکانال” کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام ڕووماڵی دانیشتنەکانی دادگای نێونەتەوەییی خەڵکیی خەزەڵوەریان دەکرد، دادستێنی دادگای نێونەتەوەییی خەڵکیی خەزەڵوەر ناوی ١٦٠ کەس لە بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستەڕوو و عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وەکوو تۆمەتباری سەرەکیی کوشتاری خۆپێشاندەرانی خەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە فەرمانی خامنەیی لە بەندیخانەکان منداڵ و مێرمنداڵ بە زیندووی سوتێندروان و هەزاران جۆری دیکەی کوشتن بە بڕیاری ئەو ڕوویان داوە.
ئەو ناوانە کە لەلایەن دادستێنەوە بڵاو کراوەتە، بێجگە لە هەر سێ سەرۆکی دەزگای قەزایی، دەوڵەت و مەجلیس، بەرپرسی شۆرای باڵای ئاسایشی ڕێژیم، وەزیری ناوخۆ و فەرماندەکانی پلەبەرزی سپای تێرۆریستیی پاسداران و هێزی ئینتزامی و ئەرتەش و دەیان بەرپرسی پلەبەرزی دیکەی تاران، مەحموود عەلەوەی وەزیری پێشووی ئیتلاعات، محەممەدجەواد ئازەری جەهرۆمی، وەزیری پێوەندی و زانیارییەکان لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی و دەیان بەرپرسی دیکە تۆماتبار بە کوشتاری خەڵکی ئێران بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەها مرۆییەکان، لەخۆ دەگرێ.