ڕابێرت مالی، وتی: داواکاری جۆ بایدێن ئەوەیە کە، درێژە بە دانوستانەکانی ڤییەن بدرێ و تیمی دانوستانکاری ئەمریکا حەوتووی داهاتوو دەگەڕێنەوە بۆ ڤییەن و هێشتا دەرفەت هەیە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە بەردەوام بین و درێژە بە دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بدەین و ئێمەش حەوتووی داهاتوو دەگەڕێینەوە بۆ ڤییەن و هێشتا دەرفەت هەیە بۆ ئەوەیکە لەگەڵ تاران لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی وتووێژ بکرێ.
جێی ئاماژەیە کە دانوستانەکانی ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێ و تاران هەەوڵ دەدا تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەرەوە پێشچوونی زۆرتری لە بەرنامەی ناوکییەکەیدا ببێ و ئەوەش وا دەکا کە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی کاتی کەمتری پێویست بێ و لە ئاکامدا ئامانجی ئەسڵی بەرجام کە پێشگیرییە لە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناوکیی، بێکاریگەر ببێ.