نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەهەمبەر پێشگرتن لە پەرەسەندنی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و باسێکی تێروتەسەلیان کردووە.
نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، شەوی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە هەرجۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی زیاتری ناوچەکە ڕایگەیاند کە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بایدێن جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئیزن نادات ڕێژیمی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی و بێنێت هەروەها ڕایگەیاند کە تەوەرێکی دیکەی باسەکە لەسەر کارە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە بووە و وتی هەر دوو وڵات دەمانهەوێت پێش لە سەرەڕۆییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا بگرین.
جێگەی ئاماژەیە کە “بێنێت” پێشتر لە کابینەی دەوڵەتەکەیدا ڕایگەیاندبوو کە هاوکات لەگەڵ وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ دووبارەکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی، تاران درێژە بە چالاکییە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکەدا دەدا و ڕێژیمی ئێران سەرچاوەی هەڕەشەکانە بۆسەر ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیسرائیل بەرپرسایەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران لە ئەستۆ دەگرێ.