دادستانی فێدراڵی ئاڵمان ٣ هاووڵاتیی ئەم وڵاتەی بە پێشێلكردنی گەمارۆ ناوكییەكان بەدژی كۆماری ئیسلامیی ئێران مەحكووم كرد. تاوانی ئەم ٣ كەسە فرۆشتنو ناردنی كەرهستە بۆ شیركەتێكی ناوكیی ئێران بووە كە ناوەكەی لە لیستەی گەمارۆكاندا بووە.
بەڕێوەبەرێكی ٧٠ ساڵە لە شیركەتێكی ئهیالەتی زاكسێن ئانهالت وێڕای جێگرە تەمەن ٢٩ ساڵەكەی خۆی لەگەڵ پیاوێكی دیكەی ٤٩ ساڵە، بەوە تاوانبار كراون كە لە نێوان ساڵەكانی ٢٠١٠ و ٢٠١١دا هاوكاریی شیركەتێكی ئێرانیان كردوە كە بەهۆی هاوکاریی ڕاكتۆری ناوكیی ئەراك گەمارۆی خرابووە سەر.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە ئەم سێ كەسە لەم ماوەیەدا ٥١ سوپاپی تایبەتیان بۆ ئێران ناردووە. ئەم تاوانبارانە بۆ شوێنەونكە ئادرسی ناردنی باری ئەم سوپاپە تایبەتانەیان وڵاتێكی دیكە ڕاگەیاندبوو.
بەم جۆرە كە دادستانی ئاڵمان ڕایگەیاندوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئەم شیركەتەو جێگرەكەی بە فریودانی كاربەدەستانی هەناردەكاری ئاڵمان تاوانبار كراونو دهبێ چاوهڕوانی سزاکانیان بن.