ڕێژیمی ئێران پێبەندی ڕێککەوتنەکان نابێت و داوای لابردنی گەمارۆکانیش دەکات.
پاسداری تێرۆریست عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ڕێژیمی ئێران لە لاپەڕەی تویتێریی خۆی لەسەر وتووێژەکانی ڤییەن ڕایگەیاندووە: “سەرەڕای ئەوەی کە وتووێژەکانی ڤییەن تا ڕادەیەکی باش چوونەتە پێشەوە، هێشتا زۆری ماوە تاکوو دوولایەنی ئەو وتووێژانە بگەنە ڕێککەوتنێک بە هاوسەنگیی پێویست”.
ناوبراو لە بەشێکی تری تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بڕیارە سیاسییەکانی واشینگتۆن پێویستە بە جۆرێک بێت کە هاوسەنگییەکان ڕاگرێت، هەروەها لەم پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵیی “مێهر”ی سەر بە ڕێژیم ڕایگەیاندووە؛ شەمخانی وتوویەتی: ئێران مافی یاساییی خۆیەتی کە بۆ درێژەدان بە لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان و پاراستنی توانایی و دەسکەوتە ناوکییەکانی، لە پاڵ دابینکردنی ئاسایشی ئێران لە بەرانبەر ئاژاوەگێڕییەکان، بە هیچ ڕێککەوتنێک سنووردار پێبەند نەبێت.