لە دووهەمین ڕۆژی خولی دووهەمی کۆبوونەوەکانی “دادگای نێونەتەوەیی خەڵکیی خەزەڵوەر” شایەتحاڵێک وتی: فەرماندەیەکی پلەبەرزی سپای تێرۆریستیی پاسداران بڕیاری دابوو کە ڕاستەوخۆ لە کەمەر بۆ سەرەوە تەقە لە خەڵک بکرێ.
ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەوری دووهەمی دادگای خەڵکیی نێونەتەوەیی خەزەڵوەر لە شاری لەندەن بەڕێوەیە چوو و تا ئەمڕۆ یەکشەممە درێژەی دەبێ و لەو دادگاییەدا شایەتحاڵێک کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە ئێران بەشدار بووە و ئەندامی “گوردانی ئەمنییەتی ئیمام عەلی”ـی سپای پاسداران بووە، ئەو ڕاستییەی باس کرد کە: فەرماندەیەکی پلەبەرزی ئەو گوردانە بڕیاری بە چەکدارەکانی سپای تێرۆیستیی پاسدارن دابوو کە بە تەقەی ڕاستەخۆ لە کەمەر بۆ سەرەوە لە خۆپێشاندەران بدرێ.
خولی دووهەمی دادگای خەڵکیی خەزەڵوەر لەبەر دۆخی ئەمنی، ناڕاستەوخۆ و تەنیا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان کە بە تایبەتی بانگهێشت کراون بۆ ڕووماڵکردنی کۆبوونەوەکان، بەرێوە دەچێ و تیمی ڕۆژنامەوانی “کورد کاناڵ” لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی دادگاکەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە و شایەتحاڵێک کە پێشتر ئەندامی سپای تێرۆسیتی پاسدارانی خامنەیی بووە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی سپای پاسداران بڕیاری تەقەی ڕاستەوخۆیان بە دژی خۆپێشاندەران داوە.