٢٨ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێڕاق کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی رێژیم نه‌بوونی بودجه ده‌کاته بیانوو بۆ هه‌ڵنه‌گرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان.
بریکاری سیاسی ئه‌منیه‌تیی پارێزگای سنه ده‌ڵێ ٥٠٠ هیکتار له زه‌وی‌و ناوچه‌کانی پارێزگای سنه هێشتا له مین خاوێن نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌و ناوچانه یه‌ک میلیارد‌و ٥٠٠ میلیون تمه‌ن بودجه پێویسته.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم ده‌ڵی به‌ربڵاویی ناوچه مینڕێژکراوه‌کان، هۆکاری سروشتی‌و ژینگه‌یی، باران بارینی زۆر‌و ڕۆچوونی زه‌وی وایکردوه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان تا ئێستاش درێژه‌ی بووبێ.
ده‌وڵه‌ت خۆی‌و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له ١٦ میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه‌و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام که‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی ١٣٦٨، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی ٨٩ زیاتر له ٢٤٣٣ که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و ٥٦٠١ که‌سیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و ١٩٦٦ که‌س له‌و کوژراوانه ٤٧١٧ که‌سیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.
هه‌ر به‌پێی ئاماره ناوچه‌ییه‌کان له ماوه‌ی ٤ ساڵی رابردووش، واته له نێوان ساڵانی ١٣٩٠ تا ١٣٩٤ هه‌رنه‌بێ ١٧٦که‌س له کوردستان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه خه‌مێکی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان زیاد کردبێ یان هانی دابن زووتر ئه‌و کێشه‌یه له کۆڵ خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه.