خولی دووهەمی کارەکانی دادگای نێونەتەوەیی خەڵکیی ئابان لەلایەن تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵەوە ڕووماڵ دەکرێ.
دووهەمین خولی دادگای نێونەتەوەیی ئابان بۆ پێڕاگەیشتن و بەدواداچوونی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری لەندەن دەستی پێ کرد و لەلایەن هەیئەتی بەڕێوەبەریی دادگا بە فەرمی مۆڵەت درا کە کوردکاناڵ هەر وەکوو خولی یەکەم، ڕووماڵی خولی دووهەمی دانیشتنەکانی دادگا بکات.
جێی ئاماژەیە کە لەلایەن هەیئەتی بەڕێوەبەریی دادگا بەفەرمی مۆڵەت درا کە کوردکاناڵ ڕۆژانی ١٥ تاکوو ١٧ی ڕێبەندان ڕووماڵی دانیشتنەکانی دادگا بکات.
کارەکانی خولی دووهەمی دادگای نێونەتەوەیی خەڵکیی ئابان، بەم زووانە لە تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ بڵاو دەکرێتەوە.