دوکتور قوتبه‌دین سادقی، مامۆستای کوردی زانکۆی تاران ڕه‌وایه‌تێکی جیاواز له مێژووی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی ئێرانی که‌ونارو ئوستووره‌کانی کردوه.
دوکتور قوتبه‌دین سادقی له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌دا له کافه‌کتێبی کاڵ له سنه په‌رده‌ی له چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له چه‌واشه‌کارییه‌کانی مێژووی هه‌خامه‌نشییه‌کان هه‌ڵدایه‌وه که به دژی ماده‌کان کردوویانه. ئه‌و به که‌ندوکۆژ له که‌له‌به‌ری ڕووداوه مێژووییه‌کان ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی خسته به‌ر سه‌رنج که “ئاژی دهاک”و ماره‌کانی سه‌ر شانی که به پێی قسه‌ی سه‌رکه‌وتووانی شه‌ڕ گوایه مێشکیان خواردوه‌و تینوێتییان به خوێن شکاوه هیچی ڕاست نین‌و تۆڵه‌یه‌ک بووه پاشاکانی هه‌خامه‌نشی به هاریکاریی زه‌رتوشتییه‌کان له ماده‌کان‌و ئایینی میتراییان کردۆته‌وه.
دوکتور قوتبه‌دین سادقی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی‌دا هه‌وڵی دا به خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌و دێکۆمێنتی زمانناسی‌و مێژوویی چڕژ بخاته نێو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ٢٥ سه‌ده‌یه له‌لایه‌ن مێژوونووسانی فارسه‌وه به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه.
شایانی باسه له به‌شی کۆتایی ئه‌و کۆره‌دا که به‌به‌شداریی ده‌یان نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ، ئه‌دیب‌و خوێندکار به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدارانی کۆڕه‌که پرسیار‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه‌دا خسته‌ڕوو که به وردی له‌لایه‌ن دوکتور قوتبه‌دین سادقی‌یه‌وه وڵامی پێویستیان پێ درایه‌وه.