جێگری عه‌مه‌لیاتی ئینتزامیی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٤٢٥ كه‌س له‌و پارێزگایه‌ی کوردستان به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی كرماشان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٤٢٥ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ده‌ره‌وه‌و نێو شاره‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ئه‌وه‌نده که‌سه له چاو ساڵی ٩٣ سه‌دی ٦ زیادی کردوه.
به پێی قسه‌كانی ناوبراو له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٣٢٧ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان‌و ٩٨ كه‌سی دیكه‌ش له نێوخۆی شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا حەمید جەماڵەەدینی، جێگری حەشیمەتی مانگی سووری ئێران ڕایگه‌یاند ساڵانە لە ئێران ١٦ تا ١٨ هەزار كەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەكان گیانیان لەدەست دەدەن.