ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ ی خاکەلێوە بڵاوی کردوە، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێران دەربڕیوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەڵی ئێران لە سەرووی هەموو ئەو وڵاتانەی دنیایە کە سزای ئێعدامیان تێدا جێبەجێ دەکرێ، هاوکات دەڵێ سزای ئێعدامەکان لە ئێران لە دادگایەکی ناعادڵانەدا بەسەر تاوانباراندا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ڕابردوودا لە ئێران ٩٧٧ کەس لە ئێران ئیعدام کراون، ئەوە لە حاڵێک دایە کە ژمارەی ئێعدامکراوان لە ئێران لە دوو ساڵ پێشتر، واتە ساڵی ٢٠١٤ دا ٧٤٣ کەس بووە.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەڵێ زۆر لەو ئێعدامکراوانە لە کاتی تاواندا تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە.