دواکەوتنی مووچەو حەقدەست، تێنەکردنی حەقی بیمەو مافی پێشینە هۆکاری مانگرتنو نارەزایەتی دەربڕینی کرێکاران لە ئیلام، سنەو کرماشان بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد گڕووپێک لە کارمەندو کرێکارانی شیرکەتی شاهۆ لە ئیلام، ڕۆژی سێشەممە، ١٧ ی خاکەلێوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنو پێنەدانی مووچەی ٤ مانگی ڕابردوویانو هەروەها تێنەکردنی حەقی بیمەی ٦ مانگیان لە شوێنی ئەو شیرکەتە لە شارۆچکەی سەنعەتیی شەشدار کۆبوونەوە. ئەوان داوایان کردوە کە دەبێ مافەکانیان بە زووترین کات دەستەبەر بکرێ.
گرووپێک لە کارمەندەکانی شیرکەت سەنعەتی سەوزی ڕۆژاوا لە سنەش ڕۆژی سێشەممە، ١٧ ی خاکەلێوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباریان کۆبوونەوە. ناڕەزایەتیی ئەوان بە کەمیی مووچەو حەقدەستەکانیانو هەروەها کێشەو گرفتی ئیدارییەکانیانە کە کەس پێیان ڕاناگا.
لە کرماشانیش هەر هەمان ڕۆژ گرووپێک لە کارمەندو کرێکارەکانی ئیدارەی وەرزشو لاوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناسەقامگیریی دامەزرانو بارودۆخی کارەکانیانو هەروەها دواکەوتنو پێنەدانی 3 مانگ مووچەو حەقدەستەکانیان لەو ئیدارەیە لە بڵواری بەهێشتی کۆبوونەوە.