لاوەکانی نەتەوەی ئێمە لاپەڕەکانی مێژوویان بە خوێنی خۆیان نووسیوە و دەنگی ئازادیخوازانەی کوردیان بە دنیا گەیاندوە و نەیانهێشتوە بۆ ساتێک دەنگی خەباتی نەتەوەکەیان کپ و بێدەنگ بێ و بەردەوام بۆ ئازادی لە بەرەنگاری و گیانفیداییدا بوون.
مێژووی زارەکیی خەباتی نەتەوەکەمان بە دەیان و سەدان بیرەوەریی تاڵ و شیرینی لە ڕۆڵەکانی نیشتمان لە دڵی خۆیدا تۆمار کردوە کە نەوەکانی نوێ لەگەڵ هەڵکێشانی هەر ئاخ و حەسرەتێک، ئەزموونی پێویستیان لێ وەردەگرن و، دەبنە هۆی دڵگەرمی زیاتر بۆ بڕینی ڕێگای پڕ لە کەندولەندەکان بەرەو لوتکەی سەرکەوتن. بەڵام بێگومان تاڵترین بیرەوەری لە مێژووی خەباتی ئەو نەتەوە ماف لێ زەوت کراوە، بیرخەرەوەی ژیانی ڕۆڵەکانیەتی کە بۆ ڕزگاریی نیشتمان گیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردوە. لەنێو دەیان خونچەی تازە پێگەیشتوو لە ناوچەی باکووری کوردستان یادێک لە شەهید “سەید خالید محەممەدی” دەکەینەوە.
شەهید سەید خالید محەممەدی لە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە ئاوایی کۆزەرەشی ناوچەی سەڵماس لە بنەماڵەیەکی وەرزێر چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندی و لەپێناو دابینکردنی بژیوی بنەماڵەکەیدا قۆڵی لە کاری وەرزێڕی هەڵماڵی.
سەید خالید کە به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ژیانی بنەماڵەی ده‌رگای قوتابخانه‌ی لێ بەسترابوو، بۆ دابینكردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌درێژایی ڕۆژ كاری ده‌كرد. هه‌ر بۆیه زۆر زوو هه‌ستی به چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌ستی كرد و پر به دڵ له‌و ژیانه پڕ له ژانه بێزار ببوو. ئەو له ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی به‌شداریی چالاكانه‌ی كرد و دوای ڕووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی ئێران چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می شۆڕش بوو. به‌ڵام ئاواتی سەید خالید وه‌دی نه‌هات و ڕێژێمێكی دیكه به ماهییه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌تر به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و ئێران‌دا زاڵ بوو. هه‌ربۆیه به دامه‌زرانی بنكه‌كانی حیزبی لە ناوچەی باکووری کوردستان و ده‌ورووبه‌ری زۆر زوو پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرت و به شانازییه‌وه ده‌ستی دایه چه‌ك و به‌رگی پیرۆز و پڕ له شانازیی پێشمه‌رگایه‌تیی كرده به‌ر و لە هێزی “شەهید حاتم”دا سازمان درا.
سەید خالید زۆر هێدی و هێمن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی بەنهزم و دیسیپلین بوو له‌گه‌ڵ به‌نه‌زم بوونی ئازا و، نه‌ترس بوو. بۆ هه‌موو مه‌ئموورییه‌تێك ئاماده‌یی هه‌بوو. ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌كی ئازا و تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕێكی ڕاسته‌قینه و دڵسۆز بوو، و له ماوه‌یه‌كی كورتدا خۆشه‌ویستی هاوڕێیانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا. ئازایانه له شه‌ڕه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی باکووری کوردستاندا به‌شداری ده‌كرد و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا بوو. له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییدا چەند جار بریندار بوو، هه‌موو جارێ پاش ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی، به شانازییه‌وه ده‌گه‌ڕاوه سه‌نگه‌ری ئازادی و به هۆگەرییەکی پتره‌وه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند. تەنانەت بەهۆی برینداری دەستێکی کاری نەدەکرد. ئەوانە هێچی لە بیروباوەڕی سەید خالیدیان کەم نەدەکردەوە و زۆریش ئازایانە دژی داگیرکەران دەوەستاوە.
دڵسۆزی و فیداكاریی سەید خالید بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بەرپرسایەتیی پێ بدرێ و به تێكۆشانی بێوچانی و به هه‌ڵمه‌تی دوژمنشكێنی نیشانی دا، شیاوی ئه‌م پله و به‌رپرسایه‌تییه و له كاری فه‌رمانده‌ییدا ڕۆڵه‌یه‌كی كارلێهاتوو و ئازایه؛ به چه‌شنێك كه قاره‌مانیه‌تی و نه‌ترسیی ئەو له ناوچه‌ی شومالی کوردستان ده‌نگی دایه‌وه. ئه‌و هه‌میشه ده‌یگوت: “من له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له‌دا هه‌ست به مه‌سئوولییه‌ت ده‌كه‌م، مه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌م بكه‌وێته ده‌ستیان ده‌نا قه‌ت به خۆمیان خۆش ناكه‌م.”
نه‌زم و دیسیپلین، وەرهی شۆڕشگێڕانه، خاکی و خەڵکی، ئیمان به حیزب و خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی لە تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی سەید خالید بوون. ئه‌و به‌رده‌وام بۆ پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی فیكری و ته‌شكیلاتی له‌نێو هاوسهنگهرانیدا هه‌وڵی ده‌دا. كوڕێكی مودیر، لێزان، قانع، له‌سه‌ره‌خۆ قازانجی حیزب و شۆڕشی بۆ له هه‌موو شتێک گرینگتر بوو، فیداکاری و هەڵسووڕانی بەرچاو بوو بەهۆی ئەوە کە وەک فەرماندەری لک و فەرماندەری عەمەلیاتی هیزی شەهید حاتم دیاری بکرێ. سەید خالید یاری به‌وه‌فای زه‌حمه‌تكێشان بوو. هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كانی پردی قوتوور، سیاوان، هێشتراک، دێلەزی، گەلی سولێ، ناوشاری سەڵماس نموونەیەکن لە فیداکاری ئازایەتی و قارەمانێتیی ئەو تێکۆشەرەی دێموکرات.
فەرماندەی قارەمانی مەڵبەندی شومال بڕیاری دا، ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ١٣٦٢ بە یادی ٧ پێشمەرگە کە لەگوندی ستۆرە شەهید ببوون لەگەڵ هێزی سەرگورد عەباسی دەستەی کۆماندۆ، عەمەلیاتێکی هاوبەش لە ناوچەی شپیران بەڕیوە بەرن و بۆ ئەم مەبەستە شەوی ٢٠ی بەفرانبار هێرشیان کردە سەر ڕیزەکانی دوژمن و بە گرمەی ئارپیجی و قریشکەی بی کەی سی و چەکەکانی دیکەیان ئاوریان بەسەر دوژمن‌دا باراند. بەجۆرێک کە دوژمن قەت چاوەڕوانیی ئەوەی نەدەکرد کە بەو سەرمایە هێرشیان بکرێتە سەر و پاش چەند سەعات شەڕی دەستەویەخە کە زەبرێکی گاریگەر لە دوژمن کەوت بە داخەوە لە شەڕگەی گوندی کالکیان سەید خالید محەممەدی کەوتە بەر گوللەی داگیرکەران و گیانی پاکی پێشکەش بە نەتەوەکەی کرد و كاروانی شه‌هیدانی به تارای سوور ڕازانده‌وه. ڕێگا و ڕێبازی پیرۆزی بۆ هاوسه‌نگه‌رانی وه‌فاداریان به‌جێ هێشت.
تەرگەوەڕ لانی دڵی گەرناسە
گەڕی خوێنینی سەری جێی باسە
ئاسەوارێكی لە کۆن جێ مابێ
کورد دەبێ گیانی لەسەر دانابێ
دەزگر و دێری نیشانەی مانن
بەرزە شاکاری دەستی کوردانن
چل شەهید بەرزە وەکوو ئازی
سووری پۆشێوە لە ڕێی شانازی
شاخی داڵانپەری گەڵ دڵسافە
ڕووی مەکۆی بیرەوەریی ژێکافە