ده‌وڵه‌تی باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێ به پێداچوونه‌وه‌ی به‌مه‌رجی نوێکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا به دژی ئێران که کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ماوه‌یان به‌سه‌رده‌چێ ڕازییه.
توماس شانون، بریکاری کاروباری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه ناتهباییو تێکگیرانی له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێ، ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه بیخاته بهرباسو گرینگیی پێ‌بدا.
ئه‌و به کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه بیانییه‌کانی سه‌نای ئه‌مریکای گوت: ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه سه‌باره‌ت به درێژکردنه‌وه‌ی قانوونی سزاکانی دژی ئێران کۆبیته‌وه، به‌و فه‌رزه که درێژکردنه‌وه‌ی قانوونه‌کانی سزادانی ئێران دژایه‌تیی گه‌ڵ ڕوح‌و نێوه‌رۆکی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران نهبێو رێی لێنه‌گرێ.
سه‌نای ئه‌مریکا له پاوانی کۆماریخوازه‌کان دایه که هه‌موویان دژی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومیی زلهێزه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران له پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوودا بوون.
کۆماریخوازه‌کان به تایبه‌ت دوای تاقیکارییه مووشه‌کییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران که دروشمی توندتر له دژی ئیسڕائیلی به‌دووی خۆیدا هێنابوو، ڕه‌خنه‌کانیان له ڕێکه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران چڕتر کردۆته‌وه.