وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ٧ هه‌زار کارگه‌و یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا داخراون‌و چالاکییان تێدا وه‌ستاوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندوه، لانیكه‌م سه‌دی ١٠ی یه‌که پیشهسازیو به‌رهه‌مهێنه‌کانی ئێران، یان به مانایه‌كی دیكه ٧ هه‌زار کارگه‌و کارخانه له ئێران به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چالاکییه‌کانیان ڕاگیراوه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت له حاڵێكدا ئه‌م ئاماره‌ی بڵاوكرده‌وه كه له هاوینی ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانی گوتبووی سه‌دی ٦٠ی یه‌كه‌كانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان له شاره‌كه پیشه‌سازییه‌كان ناچالاكن یان به‌شێكیان له‌كار كه‌وتوون.
محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ئیدیعای ئه‌وه ده‌کا که ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌ت نیوه‌ی یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌كانی ساڵی ڕابردووی چالاك کردۆته‌وه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه به‌پێی ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌كانی ناوه‌ندی ئامار ڕکودو قه‌یران له ساڵی ڕابردووش‌دا ئابووریی ئێرانی به‌رنه‌دابوو.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی له پاییزی ساڵی ڕابردوو نیشانه‌ی دابه‌زینی هه‌لی كار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری بوو كه داخرانی زیاتری یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی لێكه‌وته‌وه‌و خه‌ڵكێكی زیاتر له‌سه‌ر كار ده‌ركران‌و بێكار بوون.