کوێخاژن مره‌وت ئیبراهیم‌پوور، دایکی کاک حه‌سه‌ن قادرزاده، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٧ ی خاکه‌لێوه له گوندی ده‌رماناوێی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
کوێخاژن مره‌وت ئیبراهیم‌پوور، هاوسه‌ری کوێخا سمایلی ده‌رماناوێ خاتوونێکی دڵسۆز‌و نیشتماندۆست‌و حیزب خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بوو. ئه‌و شانبه‌شانی کوێخا سمایلی مێردی که که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناوی ناوچه‌که بوو، خزمه‌تێکی زۆریان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ڕۆژانی سه‌ختی به‌رگریی چه‌کداری‌دا کرد.
ده‌رکای ماڵی کوێخا سمایل‌و کوێخاژن مره‌وتی ئیبراهیم‌پوور به ڕووی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات هه‌موو کاتێ له سه‌ر پشت‌و پشت‌و په‌نای تێکۆشه‌رانی دێموکڕات بوون.
کوێخاژن مره‌وت ئیبراهیم‌پوور پشتیوان‌و قه‌ڵایه‌کی خۆڕاگریش بۆ کاک حه‌سه‌نی کوڕی بوو که نیزیک به ٣٥ ساڵه له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی مه‌رگی دایه مرۆت سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری له ده‌رماناوێ‌و سه‌رده‌شت به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی کاک حه‌سه‌ن قادرزاده‌ی کوڕی ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.