ئەنوەر مەحموودزادە، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەنوەر مەحموودزادە کوڕی ئیسماعیل خەڵکی ئاوایی قولقوڵە و دانیشتووی شاری مەهاباد و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئەنوەر کەسێکی دلسۆز بۆ گەلەکەی و ئەندامێکی بەوەفا بۆ حیزبەکەی بوو و تا دواساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی کاک ئەنوەر مەحموودزادە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان، سەرجەم کەسوکاری و خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەی مەهاباد دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.