جێژنی کۆن و مێژوویی “بێڵندانە” لە ئاوایی بێورانی سەردەشت بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاویی، لە گوندی بێوران سەر بە شاری سەردەشت، بە بەشداریی هەزاران کەس، ڕێوڕەسمی جێژنی کۆن و مێژوویی بێڵندانە بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە “بێڵندانە” جێژنێکی کۆنی کوردییە و مێژووەکەی بۆ ٣ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە و بە نیشانەی کۆتایی چلەی گەورە دادەنرێت و هەموو ساڵێک لە ناوچەی سەردەشت لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ئەو جێژنە کۆن و مێژووییە دەکرێتەوە.