محەممەد ئەمیری، شاعێر و نووسەری کورد لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەدانی ١٤٠٠هەتاوی، شاعێر و نووسەری کورد، “محەممەد ئەمیری” لە دایکبووی شاری چاڵدێران و دانیشتووی ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد و کۆری شێعر و ئەدەبی کوردیی کرمانجی سەرووی تاسەبار کرد.
شایانی باسە کە محەممەد ئەمیری یەکێک لە کۆڵەکەکانی شێعر و ئەدەبی کرمانجی سەروو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و خزمەتێکی بەرچاوی بە شێعر و ئەدەبی کوردی کردووە.