لە بری بۆنی ئەو
خەیاڵ بە سەر باوە دەم با
فێنک فێنک دەبێتەوە
تەزووی گیانم.
بەڕەنگی چاوەکانی با!!!
لە بری تۆ !!!
جەستەم بۆنی هەوری گرتوە،
ڕێژنەی باران هەموو گیانمی
داگرتوە،،،،.
من بیر لە هاتنی کەسێک دەکەمەوە
کەلەسەر ئاوێنەی دڵم ،
بۆ هەمیشە بەدی دەکەم
بیر لە ئەو کات کە من و ئەو
لە سەوزایدا ڕوحمان خنکابوو
لە گەرماییدا پڕ ببوین لە تریفەی مانگ
لە تۆ بابە،
تۆ دەزانی!
لە چاوەکانتەوە فێری فڕین بووم .
دوای وەرینی گزینگی چاوەکانت
باڵەکانم لە فڕین کەوتن!!!!
گیانم لە ژاوەژاوی ئەو ئێوارە خۆڵەمێشیەدا
ووشک بوە
بی تۆ چەند ماندون چاوەکانم
چ بێ بەژنە پێکەنین ،
لە ماڵە چکۆڵەکەی دڵی مندا
ئای کە تاسەی گەڕانەوەت دەکەم
بابە.
دەوەرەوە
با ئاوەدان بێتەوە دڵم ،
با بۆنی شیلەی هەنگ بگرمەوە
بگەرێەوە
با چیتر کەزیەکان لە چاوەڕوانیدا
نەهۆنمەوە
با چیتر بەدیار تەمەنی پڕ لە حەسرەتەوە
هەڵنەوەرم.
تۆ دەزانی ژیانی هێشتا بۆنی تۆی لێدێ
منیش بۆنی لەدەست دانی تۆ
بەسەر کراسەکەمەوە هەر ماوە.
کوێستان عومەرزادە