• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: ویست و داخوازیی مامۆستایان بەرحەق و ڕەوان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/02/03
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

مامۆستایانی خوێندنگە و زانکۆکانی ئێران و توێژی فەرهەنگی و خانەنشین‌کراوانی کەرتی فێرکردن و پەروەردە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بە دۆخی ژیان و مافە سینفییەکانیان، جارێکی دیکە هاتوونەتەوە سەر شەقام و شەپۆلێکی دی لە ناڕەزایەتییەکانیان وەڕێ خستۆتەوە.
وەک هەمووان ئاگادارن لە سەرەتای ئەم حەوتوویەوە و لەسەر بانگەوازی “ئەنجوومەنی سێنفیی مامۆستایان” لە بەشیکی زۆری شار و گوندەکانی سەرانسەری ئێران بە کوردستانیشەوە مامۆستایان بە مەبەستی داواکردنی دابینکردنی مووچەی خانەنشینی، مووچە و پلەبەندی وەک یەک و، هەروەها داواکاری بۆ ئازادکردنی هاوپیشەکانیان لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا، بەشێوەی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین نەچوونەتە سەر کار و لەسەر داواکارییەکانیان پێداگر بوون. وتەبێژی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایان دەڵێ ئەم ناڕەزایەتییانە سێ‌سەد شاری ئێرانی گرتۆتەوە و هەر لەم بانگەوازەدا داوا لە قوتابییان و خوێندکاران کراوە کە بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان بێنە ڕیزی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە.
دادخوازیی مامۆستایان و ناڕەزایەتییەکانیان لە هەمبەر ڕەوشی خوێندن لە قوتابخانەکان وەک نەمانی ئاسەواری خوێندنی بەخۆرایی بۆ هەمووان، بەڕێوەنەچوونی گەڵاڵەی پلەبەندی، هەڵاواردنی سیستماتیک، و هەروەها ڕێگری لە خوێندن بە زمانی دایک و دواکەوتنی مووچە و حەقدەستەکان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم نەک هەر تا ئێستا وڵامی داوا ڕەواکانی مامۆستایانیان نەداوەتەوە، بەڵکوو بەشێک مامۆستایانیان خستۆتە بەندیخانە و لە زۆر شوێن لە لایەن هێزەکانی بە ناو دژە شۆڕش بێڕێزی بە مامۆستایان کراوە و ئەشکەنجە و ئازار دروان. هاوکات ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترسی گەشەسەندنی ئەو ناڕەزایەتییانە هەوڵی گرتن، سەرکوت، بەلاڕێدا بردن و چەواشەی داوخوازییە ڕەواکانیان دەدەن. ناوەندە ئەمنیەتییەکان لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵیان ئەوە بووە کە سەربەخۆیی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و داخوازییە ڕەواکانیان بخەنە ژێر پرسیار و وا نیشان بدەن کە دەستی دەرەکی لە پشت وەڕێ‌خستنی ناڕەزایەتییەکانەوەن.
مامۆستایان وەک توێژی پێشەنگی کۆمەڵگە کە هەردەم لە خزمەت پێگەیاندن و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە‌دان، لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵی ڕابردوودا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و کاربەدەستان و ئۆرگانە پێوەندیدارەکانەوە پشتگوێ‌ خراون و بایەخێکی ئەوتۆ بە کار و ئەرک و خزمەت و ژیانیان نەدراوە. وەک چۆن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا بودجەی ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازی و ئیدئۆلۆکیکییەکانی ڕێژیم چەند سەت بەرابەر زیاد دەکرێ، کەچی سەرەڕای ئاوسانی ئابووریی سەتا ٥٠ بەڵام مووچە و مزی مامۆستایان سەتا ١٠ دەجێتە سەرێ. سەرباری ئەوەش زۆر جار لەسەر داواکردنی مافەکانیان و دەربڕینی بیروڕا دەگیرێن و سزای قورسی بەندکردنی درێژخایەنیان بەسەردا دەسەپێ. لەو نێوەدا ڕەوتی سەرکوتی مامۆستایان و بێ‌بایەخ‌کردنی مافەکانیان لە کوردستان دیارتر و بەرهەستتر لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بووە و زۆر جار مامسۆتایان لەسەر وانەگوتنەوە بە زمانی غەیرە فارسی کەوتوونەتە بەندیخانەوە و سەرەتاییترین مافەکانیان پێشێل کراون.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە خواستی بەرهەق و ڕەوای مامۆستایان، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکا کە هاوپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن و لە خەبات و تێکۆشانی ئەوان کە لەپێناو دەستبەری داهاتوویەکی گەش بۆ کۆمەڵگەیە، پشتیان بەرنەدەن و لەگەڵیان بمێننەوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی

تاگی بابەت: ئێرانناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist