سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەم نزیکانە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تۆپهاوێژی لەیزەری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر وڵاتەکەی بەکار دێنێت.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی پەیمانگای “تەلئاڤیڤ” بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی، وتی: ئیسرائیل بە زووترین کات سیستمی تۆپهاوێژی لەیزەری بۆ بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی میلیشیا تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دادەمەزرێنێ و توانای بەرگریی بەدژی هەموو هێرشێک بەهێز دەکات.