ئۆپۆزیسیۆنی سووریە دەڵێن هەر ئێستا ٦٩ هەزار پاسداری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە جێگیرنو لە تەنیشت هێزەكانی بهشار ئەسەد شهڕی دژبەرانی ئەم رێژیمه دهکهن.
پاش قسەكانی عەلی ئاراستە، ڕێكخەری هێزەكانی وشكایی ئهڕتهش لهبارهی جێگیربوونی تیپی تایبەتی كۆماندۆكانی ئەرتەش لە سووریە، ئەسعەد ئەلزەعبی، سەرۆكی هەیئەتی وتووێژكاری ئۆپۆزیسیۆن سووریە گوتی حزووری هێزەكانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە شتێكی نوێ نییەو ئهوان چهند ساڵه لە تەنیشت هێزەكانی ئەرتەش شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی ئهو رێژیمه دەكەن.
ناوبراو ههروهها گوتی ئاماری هێزەكانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە گەیشتۆتە ٦٩ هەزار كەس. ئەم كەسانە پێكهاتوون لە ئەندامانی سپای پاسداران که پسپۆڕانی نیزامینو لە بوارەكانی مووشەكی، شیمیاییو پێوەندیگرتندا شارەزانو لە تەنیشت هێزەكانی بهشار ئەسەد دژی دژبەرانی ئەم وڵاتە له شەڕ دان.
ئەم كاربەدەستە سیاسییەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە دەڵێ، هێزەكانی ئێران بهسهر پارێزگاكانی حەلەب، حەمما، حۆمس، لازقیە، دەمێشقو درعا دابەش بوون. ئەو هەروەها دەڵێ هەر ئێستا ٨ هەزار كەس لە هێزەكانی ئێران لە پهیمانگای نیزامیی قادسیەو یەرمووك لە ناوچەی درعا لە حاڵی ڕاهێنان دان تا بۆ ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریه بهڕێ بکرێن.