لاوێکی خەڵکی کرماشان بەهۆی نەدانی بەرتیل لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی “محەممەد ئەحمەدی مەتین” لە پێش چاوی دایکی و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرە ئینتزامییەکانی جێگیر لە کەڵانتەری ئاریاشەهری کرماشان کوژرا.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ماشێنی کەڵانتەری دوای دەمەقاڵەیەک شوێن ماشێنی محەممەد کەوتووە و لە شارەکی سەجادییە، دوای ئەوەی محەممەد ڕازی نەبووە بەرتیل بدات، ئەو هێزانە محەممەدیان لە پێش چاوی دایکی داوەتە بەر دەستڕێژ و دوو گولـلە بەر سەر و سینگی ناوبراو کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.