دوو هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمی ئاخوندییەوە ڕەوانەی بەندیخانە کران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی پیرانشار و شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران.
موراد مورادی تەمەن ٤٩ساڵ و خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سەلاح بەهرامیان” خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە ناوچەی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای دوو ساڵ بەندکران، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.