لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە وەرزشوانانی ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئیسفەهان و کۆمەڵیک لە ماڵدزراوانی تۆڕی دراوی” کینگ مانی” لە کۆبوونەوەگەلێکی جیاجیادا لەبەردەم بینای وەزارەتی بازرگانی لە شارەکانی تاران و مەشهەد بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی مێترۆی ئەهواز لەبەردەم بینای شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی بەندەری هەناردەکردنی مەجیدییە لە ماهشەهر لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی خانەنشینکراوی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم بینای ئیداری و بەڕیوەبەریی ئەو کۆمپانیایە و هەروەها کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی مێهرگانی مەشهەد لەبەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی نەخۆشخانەکە بەڕێوە چوو.