ئیدارەی ئەمنیەتی باڵای ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە دادگای باڵای ئەم وڵاتەدا ٣ تاوانباری سەربە حیزبۆڵڵای لوبنانی بە ٦ مانگ زیندانو دهرکردنیان له وڵاتی پاش تێپەڕبوونی ماوەی بەندكرانیان مەحكوم كرد. ئەم ٣ كەسە لە نێوخۆی خاكی ئیماراتدا گرووپێكی پێوەندیدار بە حیزبۆڵایان پێك هێنابوو.
دادگای فیدراڵی ئیمارات هەروەها كەسێكی بە ناوی جاسم محەممەد ڕەمەزانی بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئێران بە ٣ ساڵو دەركردن لەم وڵاتە مەحكوم كرد.
ئەلبلوشی پێی لێ ناوه که زانیاریی نهێنیو ئادرەسی هێندێك لە دانیشتووانی ئەم وڵاتەی له رێگهی ئەفسەرێكی ئیتلاعات كە لە كۆنسولگەریی ئێران كار دەكا، به دهزگا ئهمنیهتییهکانی ئێران گهیاندوه.
هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیمارات ههروهها دەستیان بەسەر دەزگای پێوەندیی ئەلكترۆنیی ئەم سیخوڕە داگرتووە.