پلاتفۆرمی ئانڵاینی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە ناوی تێلێویبیوون لەلایەن هاکێرەکانەوە هاک کرا.
شەوی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، پلاتفۆرمی ئانڵاینی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لەلایەن گرووپی هاکێری “عەداڵەتی عەلی” هاک کرا، عەداڵەتی عەلی ئەو گرووپە هاکێرییەن کە کامێرا چاوەدێرییەکانی زیندانی ئێڤینی تارانیان هاک کرد .
هەر لەم پێوەندییەدا حەوتووی پێشوو چەندین کاناڵی تەڤیزیۆنی و ڕادیۆیی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران هاک کرا و دروشمی بژی ڕەجەوی ڕێبەری سازمانی موجاهیدینی خەڵک و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیییان لەسەر دانرا؛ ئەم هاکێرانە خۆیان نزیک لە سازمانی موجاهیدین ناو دەبەن، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێکخراوە بە فەرمی ئەم کارەی لەئەستۆ نەگرتووە.