کتێبی “گرافیک، چاپی دەستی و جۆرەکانی” لە نووسینی “سارا تەڵایی”، مامۆستای زانکۆ چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی “گرافیک، چاپی دەستی و جۆرەکانی” کە تایبەت بە زانستە سەرەتایییەکانی شێوازی چاپی دەستییە، لە نووسینی “سارا تەڵایی”، هونەرمەند، شاعێر، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، لە دووتۆی ٨٠ لاپەڕە بە قەبارەی “ئا٤” و بە تیراژی هەزار دانە، لەلایەن چاپ و بڵاوکراوەکانی زانکۆی “جیهانـ”ـی هەولێر چاپ و لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەو زانکۆیە بڵاو کرایەوە.
مامۆستا “سارا تەڵاتی”، لەدایکبووی شاری مەهابادە و ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی، ڕۆژهەڵاتی بەجێهێشتووە و لە شاری هەولێری باشووری کوردستان نیشتەجێ بووە و هەنووکەش لە زانکۆی “جیهانـ”ـی هەولێر مامۆستای وانە هونەرییەکانە.
شایانی باسە کە مامۆستا سارا دوو ساڵ پێشتریش دوو کتێبی تری تایبەت بە هونەر بە ناوەکانی “هونەری نەخشاندن” و “زانستی نەخش و ڕەنگ” بڵاو کردووەتەوە و ئەمەش سێهەمین کتێبە کە بە زمانی کوردی لەسەر زانستی هونەری شێوەکاری لەلایەن ئەو مامۆستایەوە بڵاو کراوەتەوە.