سادق ئامۆلیی لاریجانی، سەرۆكی دەزگای قەزایی ئێران، ڕەخنەی لە خەمساردیی دەوڵەت سهبارهت بە گیروگرفتی ماڵیی دەزگای قەزایی ئێران گرت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوهی له ساڵدا ١٥ میلیون پەروەندە له دەزگای قەزایی ئێراندا دروست دهبن، ژمارهی زۆری ئەم پەروەندانەی بە “خزمەتگوزاریی شایەنی پێداهەڵگوتن”ی دهزگای قهزایی ناو برد. هاوکات عەباسعەلی عەلیزادە، جێگری ئیداری و ماڵی دەزگای قەزایی ئێران بوونی ئەم هەمووە پەروەندەیەی لە دەزگای قەزایی ئێرانی بۆ هەمووی ئێرانییهکو ئێرانی بە شەرم زانیوهو دهڵێ، سەردانی هەر پارێزگایەك دەكەین هەموویان لە درێژكردنەوەی ماوهی دادگایی و پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكانیان شكایەتیان هەیە.
سادق لاریجانی دهڵێ كە لە نەبوونی سەرچاوەی ماڵیی پێویستی دەزگای قەزایی ئێران توانای دامەزراندنی قازیی نوێی نییەو ئەمە بۆتەی هۆی ئەوەی ماوهی پێڕاگهیشتنی پهروهندهکان له دادگاكاندا درێژببنەوەو ناڕەزایەتیو سەردانی خەڵك بۆ ناوەندە قەزاییهکان زیاتر ببێ.
سەرۆكی دەزگایی قەزایی ئێران دانی بەوە داناوە كە ساڵانە لانیكەم ٣٠ میلیۆن حەشیمەتی پێگەیشتووی ئێران بە شێوەیەك ڕێیان له دادگاو دەزگایی قەزایی ئێران دهکهوێ.
سەرۆكی دهزگای قەزایی ئێران نەیگوتووە كە هۆكاری دروستبوونی ئەم هەمووە پەروەندەیە لە دەزگای قەزایی ئێران چییە؟ تێكهەڵچوونو شەڕی نێوان دەیان میلیۆن كەس له ئێران لە دادگاكان ئاوێنەی كام بارودۆخی كۆمەڵایەتییەو تا كوێ دەبێ بوودجەی پێڕاگەیشتن بەم هەمووە پەروەندەیە بەرز بكرێتەوەو چەند قازیی دیكە دامەزرێندرێن؟ و ئایا تەرخانكردنی بوودجەی گشتیی ئێران بۆ دەزگای قەزایی دەتوانێ گیروگرفتی دەزگای قەزایی لە پێڕاگەیشتن لە كاتی خۆیدا بە شكایەتەكان ڕابگا؟