هێزە ئاوییەكانی ئامریكا دهستیان بهسهر پاپۆڕێكی هەڵگری چەكوچۆڵی ئێران داگرت كە بۆ حوسییەكانی یەمەن دەنێردرا.
هێزە ئاوییەكانی ئامریكا دەڵێن پاپۆڕە ڕاگیراوەكەی ئێران هەڵگری ١٥٠٠ موسەلسەلی كڵاشینكۆف، ٢٠٠ نارنجۆك هاوێژ و ٢١ موسەلسەلی كالیبر ٥٠ بووە. هێزە ئاوییەكانی ئامریكا پشتڕاستیان كردەوە كە پاش ڕاگرتنی پاپۆڕهکهو دەسبەسەرداگرتنی بارەكە، خاوەن پاپۆڕەكەیان بەرەو ئاوەكانی ئێران ناردەوە.
عەمەلیاتی ڕاگرتنی پاپۆڕی هەڵگری چەكوچۆڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٨ مارسی ڕابردوو لە دەریای عەمان دهستی پێکردوهو ئەمە سێهەمین جارە كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا پاپۆڕەكانی ئێران چەكوچۆڵ بۆ یەمەن دەگوازنەوەو دهستیان بهسهردا دهگیرێ.
كۆشكی سپیی ئامریكا لە كاردانەوە به ڕاگرتنی پاپۆڕە ئێرانییەكە گوتی لە ڕوانگەی واشنگتۆنەوە سیاسەتی ناسەقامگیریی ئێران ناوچە پاش ڕێككەوتنی ئەتۆمی كۆتایی پێ نەهاتووە.
جاش ئێرنێست، وتەبێژی كۆشكی سپی پێداگریی كردەوە كە ئامریكا و هاوپەیمانانی لە شورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ناردنی چەكوچۆڵ لە لایەن ئێران بۆ یەمەن تاوتوێ دەكەینو بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین.