کرێکارێکی خەڵکی تیکاب لەکاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی “ناسر ساڵحی” خەڵکی داشبەرات سەر بە شاری تیکاب، لەکاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری کەرەج گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە کە ساڵانە لە ئێران و کوردستان، بە سەدان کرێكار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و کەرەستەی خۆپاراستن لەکاتی کارکردندا، تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن یان بە سەختی بریندار و کەمئەندام دەبن.