تێچووی نیزامیی ئێران لە نێوان ساڵەكانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ سەدی ٣٠ له کهمی داوهو خۆی له ١٠ میلیاردو ٣٠٠ میلیۆن دۆلار نیزیك کردۆتهوه.
دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتیی ستكهۆلم لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا دەڵێ كە دابەزینی هەرە زۆر و بەرچاوی تێچووە نیزامییەكانی ئێران لە نێوان ساڵەكانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٣ی زایینیو پاش قوڵبوونهوهی گەمارۆ ئابووریو ماڵییەكانی یەكیەتیی ئورووپا بەدژی ڕووی دا.
ئەم ڕێكخراوە پێشبینی كردووە كە بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی یەكیەتیی ئوروپا و كۆمەڵێك لە گەمارۆكانی ئامریكا بەدژی ئێران لە ژانویەی ٢٠١٦، ئاستی بودجه نیزامییەكانی ئێران بۆ جارێكی دیكەش بەرز بێتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نوێیە، لە حاڵێكدا كە تێچووە نیزامییەكانی ئێران لە نێوان ساڵەكانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ی زایینی، كاتێك كە مەحموود ئەحمەدی نژاد، سەركۆماری ئێران بوو، نزیكەی سەدی ٣٠ لە كەمی دا، بەڵام هاوكات، عەرەبستانی سعوودی، ڕكەبەری ئێران له ناوچه خەرج و مەخارجی نیزامیی خۆی دوو هینده زیاتر كرد.
دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتیی ستكهۆلم هەروەها گوتوویەتی دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت، بوو بە هۆی ئەوەی كە ئەم چەند وڵاتەی كە پشتیان بە هەناردەی نەوت بەستووە، لە ساڵی ٢٠١٥ تێچووی نیزامیی خۆیان كەمتر بكەنەوە، بەڵام ڕووسیەو عەرەبستان، لە بەرز كردنەوەی ئاستی خەرجە نیزامییەكانی خۆیان هەروا بەردەوامن.